ئێران هۆشداری توند بە عێراق دەدات

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بلاوی كرده‌وه‌، ئێران هۆشدارى دەدات به‌ چه‌ند وڵاتێك ئەگەر پشتیوانی واشنتۆن بکەن، لەوانەش تورکیا و عێراق، کە هەر پاڵپشتییەک بۆ هێرشە ئەگەرییەکانی ئەمریکا پێشکەش بکەن، بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە دادەنرێت کە “لێكه‌وته‌ى توندی”، دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئێران کە ناوی نەهێنراوە، هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ئێران هۆشدارى داوه‌ته‌ هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و توركیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌..

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی كه‌ لە ( 30ى 3ى 2025) ئه‌نجام درا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی “بۆردومانی بێ وێنە”ی کرد، ئەگەر ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران نەگەنە ڕێککەوتن، ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن و تاران لە ئێستادا “گفتوگۆ دەکەن”.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ى ڕۆیته‌رز، ئێران دەسەڵاتدارانی عێراق، کوەیت، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر، تورکیا و بەحرێنی ئاگادار کردەوە کە هەر پاڵپشتییەک بۆ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لەوانە بەکارهێنانی ئاسمان یان وشکانی لە کاتی هێرشکردندا، بە کردەوەیەکی دەستدرێژیی لەلایەن ئەو وڵاتانەوە هەژمار دەکرێت و لێکەوتەی جددی دەبێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانى ئاژانسەکە، هۆشدارییەکانی ترەمپ سەبارەت بە کردەوەی سەربازی دژی ئێران، بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەی زیاتر هەڵگیرساندووە.

ڕۆژی یەکشەممە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە تاران پابەندە بە دیپلۆماسییەت و ئامادەیە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا تاقی بکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر