مەسرور بارزانی گەیشتە دەوحە و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 3/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردان و بانهگێشتێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ و لەگەڵ گەیشتنی لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچە ، بیروڕاشیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ ئاڵوگۆڕ کرد.