سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە کرد.

رۆژی دووشەممە 17-02-2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

بارەگای بارزانی رایگەیاند، لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا، جەخت لە برەودان و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون

ھەواڵی زیاتر