چارەنووسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلایی کرایەوە
وەزارەتی دارایی عێراق داوای یەکخستنی پلەی وەزیفی کردووە بەپێی یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2024، سەرەتا پلەکان رێکبخرێن، ئینجا دەست بە پلەبەرزکردنەوە بکرێت.
بەگوێرەی یاساکە حکومەتی عێراق دەبێت ناونیشانی فەرمانبەرانی خۆیشی رێکبخاتەوە، لەبەرئەوەی کەموکوڕی لە پلەی وەزیفی فەرمانبەرانی خۆیشیان هەیە.
رێککخستنەوەی پلەی وەزیفی مەرجی عێراق نییە بۆ کوردستان و رێککەوتوون بە هەماهەنگی یەک و هەر یەکێکیان لەلایەن خۆیەوە ئەم بابەتە چارەسەر بکەن.
هەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتوون پێکەوە کار لەسەر رێکخستنەوەی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەران بکەن کە سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە و ژمارەیان 552 هەزار فەرمانبەرە.
مەرج نییە ناونیشانی هەموویان بگۆڕێت. بۆنموونە هەندێک ناونیشان هەیە لە عێراق هەیە و لە کوردستان نییە، بەپێچەوانەوەش هەندێک ناونیشانی فەرمانبەر لە کوردستان هەیە و لە عێراق نییە.