مەسرور بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان بە ڕاشکاوانە باسمان لە پاراستنی مافی کورد لە سووریا کردووە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە باسی لە سەردانەکەی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کرد. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە، باسی لە چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی نێوان کوردانی سووریا و تورکیا کرد و باسی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی مافی کورد لە سووریا کرد.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا باسی لەوەکرد، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە ڕاشکاوانە باسمان لە پاراستنی مافی کورد لە سووریا و دوورخستنەوە و نە‌هێشتنی ناکۆکی و نیگەرانیەکانی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا کردووە، هەردوولا هاوڕابووین لەسەر پێدانی ماوەیەک بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نێوان کورد و حکومەتی سووریا و تورکیا.

ھەواڵی زیاتر