مەسرور بارزانی: کێشە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە سیاسی کراون
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت ده‌كاته‌وه ئیسرائیل هیچ بوونێكی له هه‌رێمی كوردستان نییه؛ ده‌شڵێت، كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به سیاسی كراون.
هەینی، 14ـی شوباتی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی “العربیة” گوتی: پشتگیریی له به‌شداریی كوردی سووریا ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی نوێی سیاسیی ئه‌و وڵاته. باسی له‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كوردی سووریا ناكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌یشی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له بوونی بنكه و پێگه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی: كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به سیاسی كراون.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه به‌تایبه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا پشتیگرییه‌كی به‌هێزی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش بووه نه‌خاسمه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆر به گشتی.
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003ـوه هاوكاریی زۆری پێشكه‌ش به عێراق كردووه، هەروەها هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو دامه‌زراوه كاریگه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی پێش خستووه و سوپاسی هاوكارییه‌كانیان ده‌كات و به گرنگ له قه‌ڵه‌میان ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت: هه‌رێمەکە له شه‌ڕی دژی تیرۆر له پاڵ ئه‌مه‌ریكا وه‌ستا و شه‌ڕی تیرۆری كرد، هەروەها ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان له دوای كشانه‌وه‌یان له عێراق كه بڕیار وایه له كۆتاییه‌كانی ساڵی داهاتوودا ڕوو بدات، مه‌سرور بارزانی گوتی: ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندیی به ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه هه‌یه كه ئاخۆ هێزه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌هێڵنه‌وه و چۆنیان ده‌هێڵنه‌وه.
دەشڵێت: پلانی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه بوو كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2025 عێراق به‌جێبهێڵن و به‌شێكی ئه‌م هێزانه‌ش تاوه‌كوو كۆتاییه‌كانی ساڵی 2026 له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه و دواتر هه‌رێمەکە به‌جێبهێڵن، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕوویان دا، پێم وایه هه‌ڵوێستی عێراقیشیان له‌م باره‌وه گۆڕیوه، بۆیه پێم وا نییه پلانه‌كه له ئێستادا وه‌كوو خۆی مابێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه پێشهات و پێشكه‌وتنی نوێ و ڕێككه‌وتنی نوێ له ئارادا ده‌بن، بۆیه ڕاڤه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه ده‌كرێت و ئه‌م ڕاڤه نوێیانه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ژماره‌یان له ناوچه‌كه دیاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌مه په‌یوه‌سته به بڕیاری ئه‌مه‌ریكا.
نوێ دەکرێتەوە.
مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان و له باره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق گفتوگۆیان كردووه و ته‌نانه‌ت به‌شدارییان له دانوستانه‌كانیش كردووه و هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری له گفتوگۆ و دانوستانه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام دواجار ئه‌م پرسه بڕیاره‌كه‌ی له لای حكوومه‌تی فیدراڵه و هه‌رێمی كوردستانیش ئاره‌زووی خۆی بۆ میوانداریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ربڕیوه، چونكه هه‌رێمی دركی به مه‌ترسیی و ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه كردووه كه ڕووبه‌ڕووی هه‌مووان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌غداش له‌م باره‌وه چاوخشاندنه‌وه به بڕیار و هه‌ڵوێستی پێشێوویدا سه‌باره‌ت به ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له خاكه‌كه‌ی ده‌كات به‌تایبه‌تی كه پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه.