مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات، جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە دەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کران.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.”

ھەواڵی زیاتر