سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، جەخت لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کرایەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بە ئاراستەی گەشەپێدانی ناوچەکە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی سووریا تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی سووریا و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە

ھەواڵی زیاتر