مهسرور بارزانی: ئێمە هەوڵ دەدەین کێشەکان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بكەین
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان له دوبهی، بەشداری لە پانێلێک كرد و قسەی لەسەر تێپەڕاندنی بەربەستەكان و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان كرد.
ئهمڕۆ سێشهممه 11ی 2ی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پانێلێکی گفتوگۆدا بە ناونیشانی (تێپەڕاندنی ئاستەنگی و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان) كرد کە لەلایەن عەبدوڵلا لوتاهـ، جێگری وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیماراتەوە بەڕێوە چوو.
له پانێڵهكهدا مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان گوتی: “ئێمە هەوڵ دەدەین تا كێشە سیاسییەكانمان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بكەین، لە هەمان كاتدا لە دەرفەتەكانی بەردەستمان بڕوانین، لە نزیكەوە لەگەڵ كەرتی تایبەت كار بكەین بۆ ئەوەی چاكسازییەكان لە حكوومەت و پرۆژە حكوومییەكان بەردەوامی پێبدەین لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە هەمانە. دەتوانم بڵێم ئێمە سەركەوتوو بووین لە بەدیهێنانی زۆرێك لەو ئامانجانەی كە هەمانە، بەڵام بە دڵنیاییەوە زۆر ماوە بۆ ئەوەی كە ئەنجامی بدەین.”
سهرۆكی حكوومهت، ئاماژهی بهوهش دا، دەبێ خۆمانی بۆ تەرخان بكەین كه راستگۆیی و پابەندی و جەربەزەیی، ئەمانە ئەو چۆنایەتییەن كە پێویستە هەر سەركردایەتییەك هەیبێت. دەبێ تەماشا بكەین خەڵكی ئێمە زۆرترین شت چییە كە دەیەوێ و دەبێ خەڵك لە ناوەندی ئەجێنداكە بێت. ئێمە تەماشای خواستی خەڵك دەكەین چیان دەوێ و چۆن بتوانین بە باشترین شێوە خزمەتیان بكەین. لەپێناو ئەنجامدانی ئەوە پێویستە هەندێك شت بكەین، پێویستە دانوستان بكەین، پێویستە بجەنگین لە بەرەی جیاجیا لەپێناو ئامانجەكان كە لە بەرژەوەندیی خەڵك بن. خواستەكان زۆرن و بەردەوام نەوەی نوێ خواستی زیاترە، بە هەمان شێوە نەوەی پێشووش كە بە شێوازێكی تایبەتی ژیان راهاتوون، دەبێ پێویستیی ئەوانیش پڕ بكەینەوە، راگرتنی ئەم هاوسەنگییە زەحمەتە، بەڵام شتێك نییە بەدی نهیهت و نهیهته ئاراوە. دەبێ تەماشای نەوەكان و دەرفەتەكان بكەین كە جیاوازن، هەروەها لە چیرۆكی سەركەوتنی وڵاتانەوە فێر بین، بۆ نموونە ئیمارات یەكێك بووە لەو وڵاتانە و هاوكار بووە لە بەرجەستەكردنی ئەو ڕێگەیانەی كە گرتوومانەتە بەر.
هاوكات مهسرور بارزانی، ئهوهشی خسته ڕوو: “بە دڵنیاییەوە پەروەردە لە پێشینەیە، ئێمە هەوڵ دەدەین كە بتوانین ئەو دامەزراوانە دروست بكەین بۆ ئەوەی خوێندن و پەروەردە لە ئاستێكی نێودەوڵەتیدا بن، بە شانازییەوە كە زۆر لە زانكۆ تایبەت و گشتییەكانمان هەن و زۆر لە دەرچوانمان بۆ كەرتی گشتی دەگەڕێنەوە یاخود پەرە بە سەرمایەگوزاریی كەرتی تایبەت دەدەن، ئەمە هاریكار بووە بۆ بەدیهێنانی سەرمایەی نوێ و سەرمایەگوزاریی نوێ. ئێمە چەندین پرۆگراممان دەست پێكردووە بۆ ئەوەی حكوومەت بتوانێت لەم نێوەندە قەرز بەو سەرمایانە ببەخشێت.”
جهختی كردهوه، كه حكوومەت پێویستە حكوومەتێكی دابینكار بێت، نەك ئاراستەكار بێت بەوەی خەڵك چۆن ئاراستەی ژیانی خۆیان بگرن. حكوومەت دەتوانێت هاریكار بێت بۆ ئەوەی نەوەی نوێ ژیانی خۆیان بژین، دەبێ نەوەی نوێ هان بدرێن. دڵخۆشیشم كە بڵێم ئێمە زۆر نەوەی نوێی ناوازە و خۆتەرخانكەرمان هەیە.
ههر لهو پانێڵهدا، سهرۆكی حكوومهت گوتی: “ئێمە نامانەوێ هیچ لایەنێك پشتگوێ بخەین، بۆ نموونە بزنس یان كۆمپانیا بن، ئێمە دەمانەوێ دەرفەتی یەكسان بڕەخسێنین، ئەوەی پەیوەستە بە كۆمپانیا مەزنەكان، ئێمە هەندێك یاسای زۆر باشمان بۆ وەبەرهێنان هەیە لە كوردستان، بۆ نموونە لە لایەنی باج و فەراهەمكردنی پێویستییەكانیانە تاوەكوو سەرمایەگوزاری لە كوردستان بكەن، بە دڵنیاییەوە ئەمە زۆر هاریكار بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانانەی پێیدا تێپەڕین، بۆ نموونە لە كاتی كۆرۆنا و قەیرانی سیاسی دوای بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان، كەرتی تایبەت یارمەتیدەر بوو و توانی ئابووریی ئێمە لەسەر پێی خۆی رابگرێت، وێڕای ئاڵنگاری و ئاستەنگەكان، توانیشمان گەشەی زیاتری پێبدەین.”
مهسرور بارزانی، باسی لهوهش كرد: “ئێمە پرۆگرامی چاكسازیی ئەلیكترۆنیی بەهێزمان هەیە، چ لە كەرتی گشتی بێت، چ لە رووی ئابووری و دامەزراوە داراییەكان بێت، بزنس و سەرمایە بێت، ئێمە دەڕوانینە ئەو ڕێگایانەی كە بتوانێت بە باشترین شێوە سیستەمەكەمان بە دیجیتاڵی بكەن. لە رووی پەروەردەوە كار دەكەین بۆ بەكارهێنانی ئەو سیستەمە نوێیەی بۆیان دابین كراوە، لەبیرمان نەچێت كە ئێمە نەوەیەكمان هەیە رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە بەكارهێنانی ئامرازە نوێیەكان. بەڵام ئێمە لە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانمان بەردەوام دەبین، بە هەمان شێوە ئێمە ناوەندی زانیاریی ناوازەمان دروست كردووە بۆ شیكردنەوە و ئامار و بەراوردكردنی ئەو زانیارییانەی كە دەستمان دەكەوێت. بە پشتبەستنیش بەوە، ئێمە كار دەكەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن باشترین سیستەم دابین بكەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بە باشترین شێوە كاروبارەكان بەبێ ڕۆتین رایی بكەن. ئێمە دەستمان بە سنوورداركردن و كەمكردنەوەی ئەو هەنگاوە رۆتینییانە بكەن. لە رووی دارایی و مووچەوە بۆ نموونە، دەبوایە خەڵك بە ڕیز بوەستن بۆ وەرگرتنی پارە، بەڵام ئێستا لە رێگەی بەدیجیتاڵكردنی سیستەمەكان، دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەوە هەر بڕە پارەیەك بدەیت بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكەت دەست بكەوێت. من ناڵێم هەموو شتێكمان ئەنجام داوە، بەڵام دەستپێكێكی زۆر باش بووە.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئهوهشی گوت: “كوردستان شوێنێكی جوانە، ئێمە هەوڵ نادەین كۆپی و چاولێكەری وڵاتانی دیكە بین، ئێمە دەمانەوێ لە وڵاتە سەركەوتوەكان و نەتەوە سەركەوتووەكان فێر بین، ئێمە دەبینین هەرێمی كوردستان وەكوو وڵاتێكی ئارام و گەشەكردوو لانەی هیوایە بۆ ئەو ناوچە شلۆقە كە ئێمە توانیومانە ئابووری گەشە پێبدەین و پشت بە خۆمان ببەستین، لە هەمان كاتدا سیستەمی بانكی و دیجیتاڵی لە گەشەكردندایە و سەرمایەگوزاری لە سەرانسەری جیهان ڕوومان لێ دەكات و ئێمە سیاسەتی فرەیی سەرچاوەكانیشمان هەیە، ئێمە ڕوو دەكەینە كەرتە جیاجیاكان و گرنگیدان بە پیشەسازی و گەشتوگوزار و پەروەردەة خوازیارین كوردستان نەك بتوانێت باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیانی بكات، بەڵكوو زیاتریش پێشكەش بكات و ببێتە هەرێمێك كە لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك ئاراستە و روانگەیەكی نوێ سەیری هەرێمی كوردستان بكرێت.”