مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2/8 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد. 
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافی گشت پێکهاتەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە.

ھەواڵی زیاتر