حکومەتی هەرێم سەرجەم بیانووەکانی بەغدا دەبڕێت

بزانە چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی بیانووەکانی بەغدای لەسەر لیستی مووچە دەبڕێت.

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام کاری کردووە بۆ ئەوەی بیانووەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچە نەهێڵێت، کەچی بەغدا رۆژانە بیانووی نوێ دەدۆزێتەوە و هەر بەهۆی ئەو بیانووانە، مووچەی مانگی ١٢ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی فەوتاند.

لە نوێترین هەنگاودا و دوای دروستکردنی UPN (سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی) بۆ تەواوی مووچەخۆران، حکومەتی هەرێمی دەیەوێت تەواوی بیانووەکانی دیکەی بەغدا نەهێڵێت و بۆ ئەم مەبەستەش، بۆ لیستی مووچەی مانگی یەک، هەرێم لیستی مووچەی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونی لیستی مووچەی مانگی یەک بە رێکخراوی و بەبێ کەمووکوڕی دەنێرێت.

ئێستا دوو لێژنەی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تەواوی تێبینییەکانی سەر لیستی مووچە و بابەتی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو بکەن و چاوەڕوان دەکرێت، هەر ئەمڕۆ کۆتایی پڕۆسەکە ڕابگەیەندرێت و دوای تەواوی کردنی کارەکان، شاندێکی حکومەتی هەرێمی سەردانی بەغدا بکاتەوە.

لە ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی عێراق سەرەڕای بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی پابەند نەبوو بە ناردنی شایستە دارییەکانی هەرێمی کوردستان و بە بەردەوامیش هەرێمی بە ڕادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ تۆمەرتبار دەکرد، لە کاتێک خۆیان بەردەوام بە کەمی رێژەی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانیان دەنارد.

ھەواڵی زیاتر