پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی دۆخی کورد لە سوریا
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕقی له به‌كارهێنانی زاراوه‌ی “كه‌مینه‌كان” ده‌بێته‌وه؛ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه هه‌مووان له هه‌رێمی كوردستان له ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیردان. لەبارەی سووریاوە گوتی: پێویستە کورد لە وڵاتەکەدا ڕێگەی گفتوگۆ بگرێتەبەر.
هه‌ینی، 24ـی كانوونی دووه‌می 2024، سه‌رۆك بارزانی له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “شه‌مس”، ڕایگه‌یاند، دژی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی “كه‌مینه‌كان” به‌ڵكوو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كوردستانی كردووه و پێی ڕاگه‌یاندوون له بری به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه، زاراوه‌ی “پێكهاته‌كان” به‌كار بهێنرێت.
سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به بارودۆخ و پێشهاته نوێیه‌كانی سووریا گوتی، ئاماژه‌كانی كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركه‌وتبوون، به‌ڵام به‌م شێوه خێرایه، هه‌رگیز چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ڕژێمه‌كه ساڵی 2011 ده‌ڕووخا، به‌ڵام ئه‌و كات ئێران، ڕووسیا و حزبوڵڵای لوبنانی ڕێگه‌یان له كه‌وتنی گرت.
سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كرد، ئه‌وه‌ی له سووریادا ڕووی دا و ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخا، دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی كه‌وتنی مووسڵ بوو له ساڵی 2014ـدا.
سه‌باره‌ت به سه‌ركردایه‌تی نوێی سووریا سه‌رۆك بارزانی گوتی: ئه‌وه‌ی تا ئێسته له ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا ده‌یبیستن، زۆر باشه، به‌ڵام ئومێده‌وارن وه‌كوو خۆیان جێبه‌جێ بكرێن. به مافی خۆمانی ده‌زانین هۆشیار و ئاگه‌دار بین، چونكه قسه به ته‌نیا به‌س نییه و پێویستی به كرده‌وه هه‌یه و كێشه‌كان چاره بكرێن و سوود له په‌ند و وانه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگیرێت.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویست ده‌كات چاوه‌ڕانی كرده‌وه بن، به‌تایبه‌تی كه كورد له‌و وڵاته‌دا ساڵان و سه‌رده‌مانێكی زۆره به تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1962ـوه‌وه ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و ته‌نگپێهه‌ڵچنین و ئازار ده‌كرێته‌وه و تا ئێسته‌یش ئه‌م دۆخه له‌سه‌ری هه‌ڵنه‌گیراوه و به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا له واقیعی كورد له سووریا تێ بگات، هاوكات كوردیش له‌م وڵاته ده‌بێت ڕێگه‌ی ئاشتییانه و گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنی پرس و مافه‌كانی بگرێته‌به‌ر.