سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەواد زەریف کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا کرا.

گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

ھەواڵی زیاتر