مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ، سەرۆکی حکومەتی بانگهێشتی قەتەڕ کرد.
بەشێکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا. سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ لە یەکنزیکردنەوەی لایەنە کوردی و سوورییەکان نیشاندا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و مافەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.