سەرۆکی هەرێم سەردانی سووریا دەکات
سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان كوردانی ڕۆژاڤا و حكومەتی نوێی سوریا داو و بڕیارە بەمنزیكانە گفتوگۆكان دەستپێبكەن، دەشڵێت، “نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نیازە سەردانی سوریا بكات و بە ناوچەكانی ڕۆژاڤای كوردستاندا بگەڕێتەوە بەمەبەستی نزیككردنەوەی هەردولا”.
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، كە ئەمڕۆ دوشەممە بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندوە، سەرۆک بارزانی نێوەندگیری لە نێوان کوردانی سوریا و ئیدارەی نوێی دیمەشق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع كردوە بە مەبەستی كۆبونەوە و دیالۆگ.
شاندێكی هەسەدە لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبوەتەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمنزیکانە دیالۆگ لەنێوان کورد و حكومەتی نوێی سوریا دەستپێدەكەن، بەوپێیەی دو ڕۆژ لەمەوبەر شاندێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبوەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەردانی ڕۆژاڤای كوردستان دەكات
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نیازە لە ماوەكانی داهاتودا سەردانی سوریا بكات و دواتر لە ناوچەکانی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بگرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەش بەمەبەستی نزیكردنەوەی دیدو بۆچونەكانی هەردولا.