هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکشێتەوە
هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەرێمی کوردستان دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم سوودانی.
بەپێی زانیارییەکان، بۆئەوەی چیتر بەغدا دەستی دەستی بە هەرێمی کوردستان نەکات و بە یەکجاری کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر بکات، هەرێمی کوردستان دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم محەممەد شیاع سوودانی، یان دەبێ ئەم گرفتە لەسەرەتای 2025 چارەسەر بکات یان ئەوەتا کورد لە پرۆسەی سیاسی دەکشێتەوە.
هاوکێشەی سیاسی ناوچەکە گۆڕانکاری لێ بەسەر هاتووە، لەبەردەم ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، هەرێمی کوردستان لەڕووی پێگەی سیاسییەوە، کارتی سیاسی بەهێزتر بووە، لەماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان زۆرترین جار پاڵپشتی سوودانی کردووە، ئەمەش هۆکارێکە بۆئەوەی ئەم گرفتە لەمێژینەیە بکاتە مەرجی نوێ و چارەسەری بکات.
هەفتەیەک دەبێت لیژنەیەک بۆ وردبینی لە بەغداوە هاتوون بۆ هەولێر و ڕاپۆرتێک لەبارەی خەرجییەکان دەدەنە سوودانی، بەڵام نازانرێت ئایا بەغدا مووچەی مانگی 12 دەنێرێت یان وەک بەشێکی مووچەی ساڵانی ڕابردوو ئاستەنگی بۆ دروست دەکات و ناینێرێت.
ژێدەر
ئاڤا