مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/18, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان شنایداۆف، باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کرا.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.
باڵیۆزی چێک خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

ھەواڵی زیاتر