راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
وەزارەتی دارایی عێراق لە سەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بەمزوانە هەنگاوەکانی رەوانەکردنی مووچەی مانگی یانزە دەست پێ دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوولا بڕیاردراوە بە:
ناردنی شاندێکی تەکنیکی لە بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە ئامانجی هاوکاریکردنیان لە هەموارکردنەوەی باڵانسی تاقیکاری مانگانەی پەیوەست بە مووچە و خەرجکردنی خانەنشینی .
بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی ژمێریاری هەنگاوی پێویستی ناوە بۆ ئازادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەم، لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات.
ئەنجامدانی گواستنەوەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی پەیوەست بە شایستە خانەنشینەکان کە بڕی (430) ملیار دینارە، ئەو تێبینیانەی کە ماونەتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزاری تەکنیکی لە ماوەی دە ڕۆژدا لێکۆلێنەوەیان تێدا دەکرێت.
هەرێم پابەندە بە پێدانی شایستەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم کە لەلایەن بەشی ژمێریارییەوە پارەدار دەکرێت.