یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا واژوو كرا
بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن لە لایەن هەریەک لە سروە رەسووڵ، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و تاهیر بێناتیا، بەڕێوبەری پڕۆگرامی ئاژانسی شارەزایانی فەرەنسا لە عێراق، واژوو کرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، یاداشتنامەکە، نەخشەڕێگای گشتی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) لەگەڵ دامەزراوەی ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسا دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
روونیشکراوەتەوە “ئەم یاداشتنامەی لێکگەیشتنە، هەنگاوێکی دیکەی بونیاتنان و پەرەپێدانی ژێرخانی دامەزراوەییە لە هەرێمی کوردستان و سیستەمی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات بەرەو قۆناغێکی باشتر دەبات.”