سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەکات

رۆژی شەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کرد.

لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی کرا.

ھەواڵی زیاتر