ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە

بریارە ئەمڕۆ هەینی، 6-12-2024، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی عێراق کۆبێتەوە.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ناسراو بە یۆنامی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کاتژمێر شەشی ئێوارە بەکاتی بەغدا کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی دۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەو وڵاتە دەکات.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان”یۆنامی” بۆ عێراق وتەیەک لەبارەی پێشهاتەکانی عێراق و یۆنامی لەو وڵاتە پێشکەش بکات. لەوانەش؛ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی و پرسی کاریگەری گۆڕانەکانی کەشوهەوا لەسەر عێراق.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت محەمەد ئەلحەسان لە قسەکانیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بکات.

ھەواڵی زیاتر