پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کۆدەبێتەوە
لە درێژەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری ئەو بڕگەی پرۆژەیاسای بودجە دەکات کە پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق، کە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، تێیدا چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت وەک: خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ماددەی 13بڕگەی جیم، کە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی دیکە بریتیە لە دەنگدان لەسەر دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی، وە دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی پرۆژەیاسای پاسپۆرت، ئەمە جگە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنی چوارشەممە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، بە بەشداری محهممهد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو و ناوبراو هۆ پێویستهكانی ههمواری یاسای بودجهی گشتیی فیدراڵی و ههمواریی پێكهاتهی كابینهی حكومهت و هەمواریی بەندی تایبەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرلەمانتاران ڕوون کردبوویەوە.