هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی دوو مانگ بۆ بەغدا دەنێرێت

وابڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگەکانی حەوت و هەشت ڕەوانەی بەغدا بکات.

بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 50%ی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی عێراق بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی مانگەکانی حەوت و هەشتن و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەنێردرێت، ئەمە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق هیچ بیانووێکی بۆ ناردنی مووچە نەمێنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت دەکاتەوە سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردوون، بەڵام حکومەتی عێراق هێشتا ئامادە نییە تەواوی مووچە بنێرێت، لەکاتێکدا لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام تەنیا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و بڕی 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە.

ھەواڵی زیاتر