مەسرور بارزانی پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 11/18 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و بەرپرسی یونامی کرد.
لە کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەدا ، جەخت لە پێویستیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یونامی لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە .



- 1
- 2
- 3