هەولێر و بەغدا رێككەوتن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، پۆلیسی هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر جۆرە مامەڵەیەك رێككەوتن.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی تشرینی دووەم،  پۆلیسی گشتیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بە هاوئاهەنگیی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر چۆنیەتیی راییكردنی مامەڵەی دەرچوونی (بەڵگەنامەی نەبوونی تاوانی نێودەوڵەتی) بۆ هاووڵاتییانی دانیشتووی هەرێمی كوردستان، بەبێ ئەوەی هاووڵاتی سەردانی شاری بەغدا بكات كە لەلای هەردوولا رێكدەخرێت، بۆیە ئەو بڕیارە درا.

باس لەوەش كراوە، بڕیارەكە ئەوەیە لە كاتی هەبوونی مامەڵەی وەرگرتنی (بەڵگەنامەی نەبوونی تاوانی نێودەوڵەتی) تایبەت بە هاووڵاتییانی دانیشتووی هەرێمی كوردستان، بۆ هەندێك وڵاتانی دەرەوە كە پێویستیان بە پەسندكردنی هەیە، لە شاری بەغدا فۆرمێكی تایبەت بە زمانی كوردی و عەرەبی كە هەموو زانیارییەكانی هاووڵاتیی لەسەر بێت.

ئاشكرا كراوە پێویستە ئەو فۆرمە مۆر و پەسندكردنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی لەسەر بێت و ناردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەكانی تاوانی بەغدا لە رێگەی نوێنەرێكی رێگەپێدراوی پۆلیس، پاشان ئەوان لای خۆیان فۆرمێك بە زمانی ئینگلیزی رێكدەخەن كە هەموو زانیارییەكانی لەسەر تۆمار كراوە.

ئاشكرا كراوە لەو فۆرمە جگە لە پەنجەمۆری هاووڵاتی، رەوانە دەكرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەكانی تاوانی هەرێم و لەلای ئەوان هاووڵاتی پەنجەمۆری بۆ دەكرێت لەسەر ئەم فۆرمە، مامەڵەكەی بە رێگەی ئاسایی خۆی بۆ ئەنجام دەدرێت.

ھەواڵی زیاتر