سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

وا بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو موحه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌گاته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و چه‌ندین پرسی گرینگ و چاره‌نووسساز تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، ژیان و خزمه‌تگوزاری و چه‌ندی پرسی تر ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر