ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات رێز لە مافەکانی ئافره‌تان و منداڵان بگرن
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: داوا لە عێراق ده‌كه‌ین بە تەواوی رێز لە ئازادی ئایین، بیروباوەڕ و مافەکانی ئافره‌تان و منداڵان بگرن.
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە په‌یامێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس رایگه‌یاند، لە بەرامبەر پێشنیازی هه‌مواری یاسای باری کەسی عێراق هەست بە نیگەرانی قوڵ دەکەین چونكه زیان بە مافەکانی ئافره‌تان و منداڵان دەگەیێنێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بۆ دیالۆگێکی مەدەنیانه هانی عێراقییه‌كان ده‌ده‌ین و داواش ده‌كه‌ین بە تەواوی رێز لە ئازادی ئایین، بیروباوەڕ و مافەکانی ئافره‌تان و منداڵان بگرن.
لای خۆشیه‌وه ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمكةلایهتی ئیكس رایگه‌یاند، هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی لە عێراق مافەکانی ئافرەتان و منداڵان پێشێل ده‌كات.
وتیشی، ئەگەر یاساکە هەموار بکرێتەوە، ڕێگەپێدراوە کچان لە تەمەنی نۆ ساڵی و لە دەرەوەی دادگاکان بە شوو بدرێن. هه‌وره‌ها هاوسەرگیریی کاتی ڕێگەپێدراو دەبێت و لەکاتی جیابوونەوە منداڵ لای باوک ده‌مێنێته‌وه و پرۆسەی هاوسەرگیری چەندین گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەمانە دەكرێت ببنە هۆی بەرتەسككردنەوەی مافەكانی ئافره‌تان و منداڵان، بۆیه لێرەوە داوا لە عێراقییەكان دەكەین كە بەرەو گفتوگۆیەكی مەدەنییانە بڕۆن كە تێیدا ڕێزێكی تەواو لە ئازادیی ئایین یان بیروڕا و مافەكانی ژنان و منداڵان بگیرێت.
پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی له عێراق، جگه‌ل له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای به‌دوای خۆیدا هێنا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی قوڵی واشنتۆن رایانگه‌یاند، یاساكه زیان بە مافەکانی ئافره‌تان و منداڵان دەگەیێنێت.