فیفا سزایەکەی سەر یانەی هەولێر لادەدات

دوای پێدانی 40 هەزار دۆلار بە سامی هومامی یاریزانی توونسی، فیفا سزایەکەی سەر یانەی هەولێری لادا.

یانەی هەولێر لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاندووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە نووسراوی فەرمی ئاگاداریکردوونەتەوە سزایەکەیان لەسەر لابردوون، کە بەهەۆی ەندانی شایستە داراییەکانی یاریزانێکی توونسی یانەکەی قەڵاومنارە لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانی سڕکرابوو.

ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە؛

به‌ فه‌رمی فیفا سزای سه‌ر یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر هه‌ڵده‌گرێ

یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ (فیفا) سزای سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵگرت، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ فیفا ئیمه‌یلێكی بۆ یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر ناردووه‌، تێیدا هاتووه‌ به‌ فه‌رمی سزای سه‌ر یانه‌كه‌ هه‌ڵگیرا. ئه‌و سزایه‌ی كه‌ به‌سه‌ر یانه‌كه‌ سه‌پێندرابوو دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌ك له‌ لایه‌ن یاریزانی توونسی سامی ئه‌لهومامی دژی یانه‌كه‌ له‌ فیفا تۆمار كرابوو. ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام درا، دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر دكتۆر سیروان ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی سه‌ردانی وڵاتی توونسی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ چاوی به‌ یاریزانه‌ توونسییه‌كه‌ كه‌وت و ئه‌و شایسته‌ داراییه‌ی كه‌ دوا خرابوو، كه‌ بڕه‌كه‌ی 40 هه‌زار دۆلار بوو و ئیداره‌ی پێشووی یانه‌كه‌ لێی به‌رپرسیاره‌ ، به‌ كاش گه‌یاندییه‌ ده‌ستی. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا پارێزه‌ری یاریزانه‌كه‌ و وه‌كیلی كاره‌كانی ئاماده‌ی بوون.
به‌م شێوه‌یه‌ یانه‌ی هه‌ولێر سیستمی تۆماركردنی یاریزانانی له‌ لایه‌ن فیفا كراوه‌یه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه‌.

ھەواڵی زیاتر