ئیسرائیل کۆتایی بەشەری غەززە دەهێنێت
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، سوپای ئیسرائیل کۆتایی هێنا بە ئۆپراسیۆنە زەمینیەکانی لە غەززە.
ئەمڕۆ شەممە پێگەی “شەفەق نیوز” هەواڵەكەی لە دەستەی بڵاوكردنەوەی ئیسرائیلیی وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، بەرپرسە سەربازییەكانی ئیسرائیل، بە فەرمی فەرماندەیی سیاسیی وڵاتەكەیانیان ئاگادار كردووەتەوە كە ئۆراسیۆنی سەربازیی سوپای ئیسرائیل، ئەركەكەیان خۆیان بە كۆتا هێناوە و بەوەیش ئۆپراسیۆنی سەربازی گەیشتووەتە كۆتا.
بەرپرسە سەربازییەكانی ئیسرائیل روونی كردووەتەوە، وێڕای ئەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە غەزە بە كۆتا هاتووە، بەڵام هەر زانیارییەكی هەواڵگری بكەوێتە بەردەستیان، بەردەوام دەبن لە نەهێشتنی تیرۆر، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەركەكانیان بە كۆتا هێناوە.
بەپێی دەستەی بڵاوكردنەوەی ئیسرائیلی، بەرپرسانی سەربازی، خاوەن بڕیارەكانی وڵاتەكەیان ئاگادار كردووەتەوە كە لیوایەكی تایبەت بە شاری رەفەحی سەربە حەماسیان هەڵوەشاندووەتەوە و دەتوانرێ بگوترێ ئێستە ئەو لیوایە بە كۆتا هاتووە.
لەلایەكی تریشەوە دامەزراوەی تەناهی لەسەر ئاستی سیاسیی ئیسرائیل رای گەیاندووە، بە كۆتاهاتنی ئۆپراسیۆنە سەربازەكانیان، كاتی هاتووە هەنگاو هەڵبگرن بۆ رزگاركردنی دیل و بارمتەكانیان كە لە بەردەستی بزووتنەوەی حەماسدان، ئەویش دوای ئەوەی زۆربەی یەكە سەربازییەكانی حەماسیان هەڵوەشاندووەتەوە و بەكۆتایان هێناوە.