بە دەیان هەزار پاکستانی لە عێراق بێ سەروشوێن دەبن

50 هەزار پاکستانی دوای گەیشتنیان بۆ عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەڕاسیمە ئایینییەکان بێسەروشوێن بوونە.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند: “دەنگۆی دزەکردنی نزیکەی 50 هەزار هاووڵاتی پاکستانی  بۆ کارکردن بە شێوەیەکی نایاسایی لە عێراق، جێگەی سەرنجی ئێمە دەبێت و پشتڕاست دەکرێنەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو”.

لەلایەکی دیکەوە چودری سالیک، وەزیری کاروباری ئایینیی پاکستان، ڕاگەیاند: “50 هەزار هاووڵاتیمان دوای گەیشتنیان بۆ عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەڕاسیمە ئایینییەکان بێسەروشوێن بوونە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق کاردەکەن، زۆربەیان بێ مۆڵەتن، لە ماوەی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکانی عاشوورا ژمارەیەکی زۆری بیانی شیعە مەزهەب ڕوو لە عێراق دەکەن بۆ بەشداری لەو مەراسیمانە و لەوانەش ژمارەیەک زۆر لە هاووڵاتی پاکستانی هاتوون و نەگەڕاونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر