ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییانی هەرێم راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماری گیانلەدەستدانی حاجییانی لە وڵاتی سعودیە ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20-06-2024، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “19 حاجیی هەرێمی کوردستان لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا، لە وڵاتی سعوودییە گیانیان سپاردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارە حاجییەی کە گیانیان لەدەستداوە، 18ـیان لە ڕێگەی ڤیزای گەشتیاریی یەک ساڵەوە فەریزەی حەجیان بەجێگەیاندووە و تەنها یەکێکیان بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە چووبووە مەککە و مەدینە”.

جێی باسە ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆری حاجی لە مەککە لەکاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گیانیان سپارد، و بەپیی ئامارەکان حاجییانی میسر زۆرترین ڕێژەی کۆجکردوویان تێدایە.

ھەواڵی زیاتر