یەکەم لێدوانی دەمیرتاش دوای بریاری دادگەی تورکیا
سەڵاحەدین دەمیرتاش دوای ئەوەی بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزادرا، بۆ یەکەمجار قسەی کرد و دەڵێت: بۆم نیگەران مەبن، لەبەرئەوەی نە مل کەچ دەکەین و نە چۆک دادەدەین.
سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بۆ کەناڵی تی 24 گوتی: “لە کاتێکدا ئێمە بە هەموو هێزمان بۆ گەل بەرەنگار دەبینەوە، ئیرادەی خۆمان لە گەلەکەمان وەردەگرین.
دەمیرتاش داوای کرد “کەس بۆ ئەو نیگەران نەبێت، لەبەر ئەوەی نە مل کەچ دەبن و نە چۆک دادەدەن”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دادگەی باڵای ژمارە 22 ی تاوانەکانی ئەنقەرە، بە تۆمەتی یارمەتیدان بۆ تێکدانی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی دەوڵەت چوار ساڵ و شەش مانگ، بە تاوانی هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان دوو ساڵ و شەش مانگ، لەسەر وتارەکەی نەورۆزی یەک ساڵ و شەش مانگ، مانگێک بۆ هاندانی خەڵک بۆ سەرپێچیکردن لە یاسا، بە گشتی 42 ساڵ سزای زیندانی بەسەر دەمیرتاش دا سەپاندووە.