سیناتۆرە ئەمەریكییەكان لەسەر هەرێمی كوردستان نامەیەك دەدەن بە جۆ بایدن
چەند سیناتۆرێك نامەیەك دەدەن بە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا و داوای لێ دەكەن پاڵپشتیكردنی كورد لە هەرێمی كوردستان بكاتە مەرج بۆ هەر سەردانێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن.
سیناتۆرەكان بریتین لە (تۆم کۆتن، تێد بۆد، بێل هیگەرتی، ریک سکۆت، جەیک ئێڵزی، فرێنچ هێڵ، مایکڵ تێرنەر، مایکڵ واڵتز).
ئەمەی خوارەوە دەقی نامەكەی سیناتۆرەكانە بۆ سەرۆكی ئەمەریكا:-
هێشتا حکوومەتی عێراق نزیکترین دۆستی ئێرانە و ساڵانە سێ ملیار دۆلار دەداتە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
ئەو میلیشیایانە زیاتر لە 180 جار هێرشیان کردووەتە سەر ئەمەریکییەکان و هەروەها کوردستان.
ئێوە چاوپۆشی لەوە دەكەن كە عێراق کارەبا و گازی سروشتی لە ئێران بکڕێت و دۆلاری بداتێ.
ئێوە پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، بەڵام لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆ نەبوونەوە، لە کاتێکدا ئەو هاوبەشێکی گرینگە و میوانداری زۆرترین هێزی ئەمەریکای کردووە لە ناوچەکە.
حکوومەتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کار دەکات، پارەی لە خەڵک بڕیوە و بۆڕی گواستنەوەی نەوتی بۆ تورکیا راگرتووە لەکاتێکدا ئەوە کۆڵەکەی ئابووری کوردستان بوو.
دەبێ دەستبەجێ کەمکردنەوەی نفووسی ئێرانی و پاڵپشتی هاوبەشە کوردەکانمان بکەیتە پێش مەرج بۆ هەر سەردانێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
دەبێ وابکەیت دەسبەجێ عێراق بەشەبودجەی کوردستان بدات و وا بکات ئەو نەوتەی گلدراوەتەوە، بفرۆشرێت کە لە بەندەری جەیهان ماوەتەوە.
نابێ بهێڵی لەوە زیاتر دۆلار لەرێی عێراقەوە بگاتە ئێران.