تیمی پارتی چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد كە ئەوان وەك تیمی پارتی، چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا.
سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: وەك ئەندامێكی تیمی پارتی لە بەغدا چاوڕێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەین بۆ كشانەوە لە بەغدا.
راشیگەیاند: نەك تەنیا كشانەوە لە بەغدا، بەبێ دوو دڵی پێویستی بە روحیشمان بێت فیدای وڵات و میلـلەت و جەنابی سەرۆك دەكەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەم مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبووەوە و دوای كۆبوونەكەش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بهشداریی ههڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ناكهن كه له سایهی سیستهمێكی سهپێندراودا بهڕێوه بچێت.