حزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگەیاند

دوای ئەوەی سریان، ئاشوور، کلدان و ئەرمەنییەکان بایکۆتی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاند، ئەمرۆ لایەنە سیاسییەکانی تورکمانیش ڕایانگەیاند، بەژداەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12-03-2024، نوێنەرانی 10 حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بڕیاریان داوە بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن کە بڕیارە رۆژی 10-06-2024 ئەنجام بدرێت.

ئاماژەشیان بەوە کرد، “زۆرینەی ئەو حزب و لایەنە سیاسییە تورکمانانەی لە پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی رابردوودا کورسییان هەبووە، واژوویان لەسەر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کردووە”.

داواش لە وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن “کار بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بکەن سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتای پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان. بڕیارەکە نادەستوورییە و مافی پێکهاتەکانی پێشێلکردووە”.

ھەواڵی زیاتر