شەپۆڵێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسێکی عێراقی، شەپۆڵێكی خۆڵبارین عێراق و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

واسیق سەلامی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لە رۆژی یەكشەمی داهاتووەوە شەپۆڵێكی خۆڵبارین دەگاتە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

راشیگەیاند: شەپۆڵە خۆڵبارینەكە بە چڕی زیاتر ناوچەی پارێزگەكانی ناوەڕاست و فوڕاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە لەگەڵ خۆڵبارینەكە، پلەكانی گەرمایش زیاتر بەرز دەبنەوە.

ھەواڵی زیاتر