ئەردۆگان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی: بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و ماڵباتی بەڕێزتان دەکەم.
رۆژی یەکشەممە (25ـی شوباتی 2024) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و بەناوی خۆی و گەلی تورکیاوە هیوای تەندروستییەکی باشیان بۆ دەخوازێت.
لە پرسەنامەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی هاتووە: بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت و لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و ماڵباتی بەرێزتان دەکەم.
لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا، ئهردۆغان بۆ سهرۆك بارزانی نووسیویەتی، لەم بۆنە خهمناكەدا بە ناوی خۆم و گهلی توركیایەوە هیوای تهندروستییهكی باشتان بۆ دەخوازم.