لویس ساکۆ پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات
کاردیناڵ لویس ساکۆ بەناوی کڵێسای کلدانییەوە سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
رۆژی هەینی 23ـی 2ی 2024, کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریاركی کڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوو: “بەناوی خۆم و کڵێسای کلدانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە فەخامەتتان و ماڵباتی بارزانی دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوشکتان خاتوو زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، داوا لە خوای گەورە دەکەم رەحمی پێبکات و رەحمەتی فراوانی خۆی بەسەردا ببارێنێت، تەندروستی و سەلامەتیتان پێببەخشێت و لە هەموو ناخۆشییەک بتانپارێزێت”.