بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

بانكی ناوەندیی عێراق، 14 خال بۆ پێدانی مۆڵەت بە كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەردەكات.

بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە: “میکانیزمی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەوەیە کە داواکار چ کەسێکی سروشتی بێت یان یاسایی، لانیکەم ئەزموونی سێ ساڵی لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی و پیشەی پارەدان هەبێت ، ئەوەش دامەزرێنەران و بەشداربووان دەگرێتەوە.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: “پێویستە كۆمپانیاكان لە پلانی پێشكەش كراوە ڕوونکردنەوەی وردی بەهای زیادکراوی کەرتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق لەخۆبگرێت، کە لەلایەن کۆمپانیاکە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی مۆڵەتی پێبدرێت، بەتایبەتی لەبواری تەکنیکی و دەوڵەمەندکردنی بازاڕی عێراقی و بەرزکردنەوەی بازاڕی عێراق خزمەتگوزاری جیاواز.”

بانکی ناوەندی جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە داواکارییەکی وردی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی پێشکەش بکرێت لەلایەن کۆمپانیاکەوە بۆ ئەوەی مۆڵەتیان پێ بدرێت: “پێویستە داواکارییەکە کەمترین پێوەر لە خۆبگرێت بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکان بۆ مۆڵەتی کارکردن وەک دابینکەری خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی،جگە لەوەی لە سیستەمی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیدا هاتووە.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “هیچ کۆمپانیا یەك ناتوانێت خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی بكات، ئەگەر لە بانکی ناوەندیی خۆی تۆمارنەکات و ڕاپۆرتی سێ ساڵی ڕابردووشی تۆمار نەکردبێت.”

بانكی ناوەندی جەختی كردووەتەوە، بە گوێرەی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2014ـی پارەدانی ئەلیکترۆنی رێساکان بەسەر کۆمپانیاکان و نووسینگەکاندا جێبەجێ دەکرێت و پێویستە هەموو کۆمپانیایەك پابەندبێت پێوەی، ئەگەرنا مافی حەواڵە و مامەڵەکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.”

وەكوو لە گشتاندنەكەی بانكی ناوەندیی عێراق هەیە، 14 خاڵ هەیە دەبێت كۆمپانیاكان تیایاندا هەبێـت، ئەگەرنا داواكارییەكانیان رەت دەكرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر