ئەمریکا ژمارەیەک بانکی تورکی سزا دەدات

ئەمەریکا هەڕەشە لە بانکەکانی تورکیا دەکات لەسەر مامەڵەکردنیان لەگەڵ رووسیا و سزایان دەدات.

سەرچاوەیەک لە کەرتی بانکی تورکیا رایگەیاند، ئەمەریکا هۆشداری بەزۆرێک لەبانکە ئەهلییەکانی تورکیا داوە کە دەبێت پابەند بن بەسیاسەتی سزاکانی سەر رووسیا، هەروەها ئاگاداریشی کردوونەتەوە لە دەرئەنجامەکانی پابەند نەبوون.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی نۆڤۆستی راگەیاندووە، ئەمەریکا هۆشداری داوەتە ئەم بانکە تورکیانە لەوەی وردبینی لە حەواڵەی پارەدان بکەن بۆ رووسیا، کە هۆشدارییەکان گەیشتووەتە ئاستی هەڕەشە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ژمارەیەک بانکی ئەهلی لە تورکیا ئاگادارییەکانی ئەمەریکا وەردەگرن سەبارەت بە گواستنەوەکان لە رووسیا.

ھەواڵی زیاتر