لەشەوێکدا سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 300 کەس دەکوژێت

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئیسرائیل به‌ چڕى ڕه‌فه‌حى بۆردومان كرد و 300 كوژراو هه‌یه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى شوبات، سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیان بۆسه‌ر شارۆچكه‌ى ره‌فه‌ح له‌ باشوورى غه‌ززه‌ ده‌ستپێكردووه‌ به‌مه‌به‌ستى رزگاركردنى سێ بارمته‌ و توانیویانه‌ هه‌رسێكیان ئازاد بكه‌ن”.

هاوكات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى غه‌ززه‌ له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، “ئیسرائیل 14 خانوو و سێ مزگه‌وتنى كردوونه‌ته‌ ئامانج. به‌پێى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، 300 كه‌س كوژراون كه‌ به‌شێكى زۆریان هاووڵاتى سڤیلن”.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌نجامدا. به‌پێى زانیارییه‌كانى كۆشكى سپى، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، چوونه‌ نێو شارى ره‌فه‌ح پێویستى به‌ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى تۆكمه‌ و پلانبۆداڕێژراو هه‌یه‌، ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كى بێ پلان هێرشبكرێته‌سه‌ر ئه‌و شاره‌”.

ھەواڵی زیاتر