بەدرۆن هێرشکرایەوە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا و کوژراو هەیە

بەدرۆن هێرشکرایەوە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و 25 کوژراو و بریندار هەن.

گرووپی بەناو موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەدرۆن هێرشی کردووەتەوە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر لە سنووری دێرەزوور، کە بنکەیەکی سەربازانی ئەمەریکی تێدا جێگیرە.

رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکەوە پێنج چەکدار هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کوژراون و 20 چەکداری دیکەش برینداربوون.

هێرشەکەی بەرەی بەناو موقاوەمەی ئیسلامی، سێ رۆژ دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا دێت.

ژێدەر: کوردستان24

ھەواڵی زیاتر