عێراق ژمارەی کوژراوەکانی هێرشەکەی ئەمریکای راگەیاند
حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، 16 کەس کوژراون و 25ی تریش بریندار بوون.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی ئەمریکای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەنێو قوربانییەکاندا خەڵکی مەدەنیش هەن.
باس لەوە دەکات، هێرشەکە زیانی زۆری بە ماڵ و کەلوپەلی هاووڵاتییان گەیاندووە.