ئەمریکا: 85 شوێنمان لە عێراق و سووریا بۆردومان کرد کە میلیشیای ئێرانی لێبووە
ئەمریکا دەڵێت، 85 شوێنمان لە عێراق و سووریا بۆردومان کردووە و 125 کاتیۆشامان بەکارهێناوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم رایگەیاند، ” هێزەکانمان چەند هێرشێکیان لە عێراق و سووریا کردە سەر سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە میلیشیاکان.”
بەپێی ڕاگەیەنراوی سێنتکۆم، چەند فڕۆکەیەکیش لە ئەمریکاوە فڕیون و 125 مووشەکیان تەقاندووە و هێرشەکان لە رێگەی ژمارەیەک فڕۆکەی بۆمبهاوێژی دوورمەوداوە کراون.”
لەبارەی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، سێنتکۆم رایگەیاند “ناوەندەکانی فەرمان و کۆنتڕۆڵی ئۆپەراسیۆنەکان، ناوەندەکانی هەواڵگری، کۆگاکانی رۆکێت، مووشەک و درۆن و دامەزراوەکانی تایبەت بە لۆجیستیی گرووپە میلیشیاکان و ئەوانەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن کە پیلانیان بۆ هێرشەکانی دژی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان داڕشتبوو.”