عێراق زیاتر 55 ماددەی دەستوری تایبەت بە هەرێمی کوردستان پێشێل دەکات
رائید فه‌همی، سكرتێری حزبی شیوعی عێراق بۆ: لایه‌نه شیعه‌كان ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییان بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كاتی پڕۆژه‌یاساكاندا بۆ نموونه یاسای بودجه رێككه‌وتن ده‌كرێت، به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ یاسا و ده‌ستووردا یه‌كناگرێته‌وه، كێشه‌ی لێ دروست ده‌بێت. گوتیشی، هه‌ندێك لایه‌نی شیعه بڕوایان به هه‌ندێك مادده‌ی ده‌ستوور نییه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه.
زیاتر له 55 مادده‌ی ده‌ستووری عێراق كه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان پێشێل كراوه، ته‌نانه‌ت به ئاستێك گه‌یشتووه كورد و سوننه پێیان وایه دادگاكانیش به‌نده‌كانی ده‌ستوور به‌و شێوه شی ده‌كه‌نه‌وه، كه زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌باح سوبحی، په‌رله‌مانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستوور, هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت و ده‌بێت كورد پشتی پێ ببه‌ستێت و كۆڵ نه‌دات.
جه‌ختیشیكرده‌وه ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه عێراقییانه‌ی بڕوایان به ده‌ستوور و مادده نییه، له كۆتاییدا هه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستوور، چونكه چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان ده‌كات.
ژێدەر: کوردستان24