سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەیادی 1 شوباتدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمرۆ پێنجشەممە 1/2/2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەیادی 1 شوباتدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

ئەمڕۆ بە شكۆوە یادی هەڤاڵان و هاوكارانمان، شەهیدانی نەمری یەكی شوبات دەكەینەوە و سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنوێنین. 

با يادى شه‌هيدان كه‌ پۆلێك سه‌ركرده‌ و كاديرى ديار و به‌تواناى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ و خه‌ڵكى كوردستان بوون و كرانه‌ ئامانجى تاوانێكى ره‌شى تيرۆریستى، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان.

دروود بۆ یاد و گیانی شەهیدانی یەكی شوبات و تەواوی شەهیدانی كوردستان. گیانیان شاد و یادیان هەمیشە بە خێر بێت. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزیان.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر