سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیر دەکرێن
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردبوو.
ئەمرۆ چوارشەممە 31/1/2024 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە سێ تۆمەتباری بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیر بکرێن.
ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەکان بەرەگەز عەرەبن و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٠) لەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ لەکوردستان-عیراق، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.