کاتی هێرشکردنی ئەمریکا بۆسەر گروپەکانی سەر بەئێران ئاشکرا کرا
پێگەى پۆڵیتیکۆى ئەمریکى پێشبینیکرد، کە لە 48 کاتژمێرى داهاتوودا ئەمریکا دەست بە هێرش بۆ سەر گروپەکانى ئێران لە عێراق و سوریا بکات.
پێگەکە ئاشکراشیکرد، جۆ بایدین سەرۆکى ئەمریکى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئەمنى داوای لە راوێژکارەکانی کردووە بژاردەکانی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر بنکەى سەربازى تەنەف لە ئوردن ئامادە بکەن.
ئەوەشى ئاشکرایکردووە، لەو بژاردانەى ئەمادەکراوە، وەڵامدانەوەی هێرشەکە، لێدان لە گروپە چەکدارییەکانى سەر بە ئێرانى لە عێراق و سوریا تێدایە، لەگەڵ لێدان لە بەرپرسانی ئێرانی. هەروەها بژاردەکان لێدانی لە کەشتییەکانی ئێرانیشی تێدا لە ئاوەکانی کەنداو، بۆ ئەوەى بە تەواوى کۆتایی بەو هێرشانە بهێنرێت، کە دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا.