ئەمەریکا ئیدانەی لە سێدارەدانی چوار گەنجە کوردەکەی ئێران دەکات

ئەمریکا، سەرکۆنەی لە سێدارەدانی ئەو چوار گەنجە سیاسییە کوردەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، کە بەرە بەیانی دوێنێ دووشەممە لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارەدران.

نووسینگەی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران لە پەیامێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر)ی پێشوو، بڵاویکردووەتەوە، لە سێدارەدانی ئەو چوار گەنجە کوردە دەرخەری ئەو راستییە، کە ئێران بە ئاشکرا مافەکانی مرۆڤ پشتگوێ دەخات، ئەمریکاش بەردەوام دەبێت لەوەی ئێران بە بەپرسیاری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بناسێنێت.

هەروەها ئاماژەیداوە، بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی بەدەستی نووسنگەکەیان گەیشتووە، ئەو چوار گەنجە کورد ئەشکەنجەیەکی توندیان دراوە و دادگایکردنەکەشیان نادادپەرەرانە بووە.

ھەواڵی زیاتر