مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکات و بە هێرشێکی ترسنۆکانە ناوی دەبات.
ئەمڕۆ دووشەممە 29/1/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “بە توندترین شێوە هێرشی ترسنۆکانەی دوێنێ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سەرکۆنە دەکەم، هاوخەمم لەگەڵ حکوومەت و خەڵکی ئەمریکا لەم کاتە سەختەدا.”
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2024، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لەنێو خاکی ئوردن نزیک لە سنووری سووریا و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژران و 25ـی دیکە برینداربوون.
کە ئەمەش یەکەمجار بوو سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە هێرشی درۆن یان مووشەک لەدوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە بکوژرێت.